زیاتر له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دیناره
وانەبێژانی سۆران شایسته داراییه‌كانیان بۆ مانگى ئادار وه‌رگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەنجینەی سۆران ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ چه‌كى بانكیان به ته‌واوى نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنووره‌كه‌یان داوه و پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن.
شایسته داراییه‌كانى وانه‌بێژان هی مانگى ئادارى ئه‌مساڵه، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌ریكی وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى نیسانن.
سیامه‌ند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وانه‌بێژانى هه‌ر شه‌ش قه‌زاكه‌ى سۆران چه‌كی بانیكان وه‌رگرتووه و سایشته درارییه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
وتیشی “ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌رێگه‌ى ئه‌م چه‌كانه‌وه دراوه‌ته وانه‌بێژانى سۆران زیاتر له یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دیناره”.
هەڵگرانی بڕوانامەی بە کالۆریۆس مانگانه‌كه‌یان لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار و دبلۆمیش 350 هەزار دینار وه‌رده‌گرن.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیكه‌ى 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە و کۆی گشتی ئه‌و موچەیه‌ی وه‌ىك شایسته‌ى دارایی له یه‌ك مانگدا وه‌ریده‌گرن بریتییه له نزیکەی 15 ملیار دینار.