هەولێر

زیاتر لە 13 کاتژمێرە ئاگرى پاڵاوگەکە بەردەوامە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

زیاتر لە 13 کاتژمێرە ئاگرى پاڵاوگەکەى سنوورى هەولێر بەردەوامە، بەڵام تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەپێى قسەى یەکێک لە شایەدحاڵەکان بێت، ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەبا دروستبووە و دواتر تەشەنەى کردووە.

ئەو شایەدحاڵە باس لەوەش دەکات، دەنگۆى بێسەروشوێنبوونى دوو کەس هەیە، بەڵام تائێستا هیچ لە بارەیانەوە نازانرێت

لە کاتژمێر 8:30 خولەکى شەوى رابردووەوە، ئاگر لە پاڵاوگەیەکى سەر رێگەى هەولێر گوێر کەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە

ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە