دواى دوو رۆژ لە بەرز بوونەوە
جارێکى تر نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
لە دوو رۆژى رابردوودا نەوت لە بەرزبوونەوەدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێکى دیکە رووى لە دابەزین کردەوە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە 82 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش 0.25 سەنت توشى دابەزین بووە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 27 سەنتە، بەڕێژەى 0.23 سەنت دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، خواستى زۆر لەسەر نەوت و کڕینى لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ زیادکردنى یەدەگى ستراتیژى، دوو هۆکارى سەرەکى بەرز بوونەوەى نرخى نەوت بوون لە دوو رۆژى رابردوودا.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.