نزیکەی 40 تیم سەرقاڵن
ئاگرەکەی هەولێر لە کۆنترۆڵ دەرچووە
964+
توانان نەقی
ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر تا دێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت و لەناو خۆیدا چەندین تەقینەوە روویداوە.
ئاگرەکە بەجۆرێکە لە کۆنترۆڵی تیمەکان دەرچووە و نزیکەی 40 تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکتردنی ئاگرەکەن.
بەرگری شارستانی داوا لە هاوڵاتیان و میدیاکارانیش دەکەن لەو ناوە بەتەواوەتی دووربکەونەوە لەبەر مەترسی زیاتری تەقینەوە و تەشەنەسەندنی ئاگرەکە.
ئێستا مەترسی بۆسەر چەن پاڵاوگەیەکی دیکەی ئەو نزیکانە دروستبووە و ئاگرەکە بەلای راست و چەپدا فراوان دەبێت.
هەر بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە سووتاون.