ئەمڕۆ لە بەغدایە

سبەی عەلی باقری دێتە هەولێر

964+

سۆما حەکیم زادە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت لە سەردانێکیدا بۆ عێراق، دێتە هەرێمی کوردستان .

ماڵپەری ئیسناى ئێرانى دەڵێت، عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەفەر دەکات بۆ عێراق و دوای ئەوەش دەچێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
باقری لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و کەسایەتییە عێراقییەکانی دیکەدا کۆدەبێتەوە و رۆژی دواتر واتە هەینی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

باقری لەم دواییانەدا سەفەری بۆ هەردوو وڵاتی سوریا و لوبنان کردوە و گەشتەکەی بەغداشی گرێدەداتەوە بەو دوو سەفەرە و راوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لەوانەش، دوایین پێشهاتەی غەززە و فەلەستین بۆ ئەم مەبەستانە راوێژ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق دەکات.
بەپێى ماڵپەڕەکە بێت، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی باقری بۆ بەغدا ئەوەیە، سوپاسی تایبەتی دەسەڵاتدارانی عێراق بکات بۆ دەربڕینی هاوسۆزی خۆیان بۆ حکومەت و دەوڵەتی ئێران دوای شەهید بوونی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانی.

کاندیدەکانی سەرۆکی ئێران یەکلابوونەوە و جۆلەمێرگیش خۆ...

کاندیدەکانی سەرۆکی ئێران یەکلابوونەوە و جۆلەمێرگیش خۆی بۆ گردبوونەوە ئامادە دەکات