لە سلێمانی

 شەوان لیژنەکانی قایمقامیەت بەدوای سەرپێچیکاراندا دەگەڕێن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمشەو لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هەستان بە گەڕان بۆ زیادەڕۆییەکانی سەر شەقامەکانی ناو بازاڕ و ئەو دوکاندارانەی سەلامەتیان نەپاراستووە.

عوسمان عارف بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، دەستیان کردووە بە ئاگادارکردنەوەی ئەو دوکانانەی زیادەڕەویان کردووە و ئێستا بازاڕی سلێمانی پابەندن.

باسی لەوەکرد، عەرەبانەکانی ناو بازاڕ رێکدەخەنەوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی ناو بازاڕدا دروست نەبێت.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، دوکانەکانی ناو بازاڕ داخراون و هیچ کاڵایەکیان لە دەرەوەی دوکانەکان دانەناوە هەر دوکاندارێک پابەند نەبێت پسوڵەی سەرپێچی بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە شەوانە دەگەڕێن

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە شەوانە دەگەڕێن