نێچیرڤان بارزانی: لەسەر بنهماى دەستوور پشتیوانی سودانی دەکەین
964+
دیسکی کوردی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بنهماىدەستوور و رێککەوتنی نێوان لایەنەکان پشتیوانی سودانییان کردووە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، هیوا دەخوازێت بەندەکانی رێککەوتنەکە بە زووی جێبەجێ بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی “ساڵڕۆژی شەهید”ی عێراق لە شاری بەغدا ئەو قسانەی کرد.
ئەو بە دیاریکراوی وتی “ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە روانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دووپات دەکەینەوە، هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێبکرێن.”
وتیشی “دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت”.
رێوڕەسمەکە لەلایەن نوسینگەی عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رێکخرا و تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، واتە سەرۆکایەتیی کۆمار، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون.
لە دوای ئەو رێوڕەسمە، هەریەک نێچیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە، باسیان له كارى هاوبهشى نێوان ههردوولا كردووە، بهتايبهتيش له بوارى ياساكانى نهوت و گاز، بودجهى عێراق و ههوڵهكانى پاراستنى سنوور.