کەسوکاری نادیارن

منداڵێک لە کەلار ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

منداڵێک لە قەزای کەلار، لەکاتی لێخوڕینی پاسکیل ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانیلەدەستدا، هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت، کەسوکاری منداڵەکە نادیارن.

مقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی محەمەد عەبدولە، بلوزێکی پرتەقاڵی و شۆرتێکی نیلی لەبەردایە، لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێل لێیداوە.

منداڵەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەڵام بە قسەی وتەبێکی هاتوچۆی گەرمیان، گیانی لەدەستداوە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە منداڵەکەی داوە لە جۆری نیسان ئەڵتیمایەوە و شۆفێرەکەی لەلایەن پۆلیس دەستگیر کراوە، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان وای وت.

شۆفێرەکە تەمەنی 22 ساڵە و ناوی هەڵۆ یوسفە، خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی شەهیدان کردووە.

بەشێک لە زانیارییەکانی نێو ئەم هەواڵە لە کاتژمێر 10:39ـی شەو نوێکراونەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاس...

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاسەکە خستەڕوو