به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان:

تا پێتان نه‌ڵێین كه‌س له‌خۆیه‌وه‌ تۆوى كه‌نگر كۆنه‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى بارزان هاوڵاتیان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ نه‌چن تۆوى كه‌نگر كۆبكه‌نه‌وه‌، تا ئه‌وكاته‌ى پێیان ده‌وترێت، چونكه‌ ده‌ڵێن، هێشتا ماوه‌ تۆوه‌کە پێبگات.

كه‌نگر، وه‌ك خواردنێكی رووه‌كى و گیایی له‌ وه‌رزى به‌هار له‌ زه‌ویه‌ دێمی و ناو ده‌غڵودان و خاكى چیاكان بە شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه‌ سه‌رده‌رده‌هێنێت و له‌ ناندێنی ماڵه‌كانیشدا به‌ چه‌ندین شێواز وه‌ك خواردن ئاماده‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ تۆوه‌كه‌ به‌ وشككراویش وه‌ك چه‌ره‌زات به‌كارده‌هێندرێت.

ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان، به‌ 964ـى وت، جارێ له‌سنووره‌كه‌یان ماوه‌ تۆوى كه‌نگر كامڵ بێت بۆیه‌ هاوڵاتیانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ جارێ ده‌ستكارى ئه‌م تۆوه‌ نه‌كه‌ن.

وتیشی “به‌شێوه‌ى سروشتى و ئاسایی، ساڵانه‌ تۆوى كه‌نگر له‌ 20ـى ئه‌م مانگه‌ پێده‌گات، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌رله‌وه‌ى پێبگات ده‌چنه‌ چیاكان و كۆیده‌كه‌نه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌هه‌ندێك شوێنى سارد و كوێستانى كاتى پێگه‌یشتنى تۆوى كه‌نگر له‌سه‌ره‌تا یاخود له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى  ته‌مموز ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ پێگه‌یشتنه‌كه‌ى دڵنیا ببنه‌وه‌ ئینجا رێگه‌ به‌ هاوڵاتیان بده‌ن.

باسی له‌وه‌شكرد، رۆژى 19.6.2024  تیمێكى به‌تالیۆنه‌كه‌یان ده‌چێت پشكنین بۆ تۆوه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر كامڵ ببو ئه‌وان بۆ به‌یانییه‌كه‌ى رێگه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن بچن كۆیبكه‌نه‌وه‌.

به‌قسه‌ى ملازم سدیق، له‌سنوورى بارزان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر تۆوى كه‌نگر هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زۆرترین ژماره‌ى هاوڵاتیان سوودى لێوه‌ربگرن، بۆیه‌ ئه‌و رێكارانه‌یان گرتووه‌ته‌ به‌ر.

ره‌گى كه‌نگر له‌ بازاڕ كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌ چیاى ده...

ره‌گى كه‌نگر له‌ بازاڕ كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌ چیاى ده‌یانچێنێته‌وه‌