ناوەندی قەزای کفری - وێنە: قایمقامیەتی کفری
لە قەزای کفری
بنکەیەک گۆڕا بۆ بەڕێوەبەرایەتی
964+
توانا نەقی
بە فەرمانێکی وەزاری بنکەی شوێنەواری قەزای کفری گۆڕدرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری، ئەمە داواکاریەکی خەڵکی کفری بوو وەک پێویستییەک بۆ پاراستنی شوێنەوارەکانی قەزاکە.
قەزای کفری چەندین شوێنەواری دێرینی تیادایە وەک و سەرا و گردی قەڵای کچ و ئاسکی کفری و چەندینی دیکە.
بە نوسراوی فەرمی ژمارە 7095 و لە رێکەوتی 9.6.2024 لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بڕیار دراوە بە گۆڕینی بنکەی شوێنەوار بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەبێت.
964 بۆ وەرگرتنی زانیاری و گرنگی زیاتری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نوێیە پەیوەندی بە ساهر عەلی قایمقامی کفریەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.