تەپەی قەرەئۆغلان لە کفری پەرژین کرا. وێنە :964
تەپەی قەرەئۆغلان لە کفری پەرژین کرا
964+
میلاد جەلال – کفری
بە مەبەستی پاراستنی، شوێنەواری تەپەی قەرەئۆغلان لە قەزای کفری پەرژین کرا و وا بڕیارە ساڵی داهاتوو کنە و پشکنینی تێدا ئەنجام بدرێت.
ئەو شوێنەوارە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری کفرییەوە و تا ئێستا نازاندرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.
ئەمساڵ چەند زانکۆیەک سەردانی شوێنەوارەکەی کردووە و هیچیان رەزامەندیان نەداوە بۆ کارکردن تێیدا، بۆ کەوتووەتە ساڵی داهاتووەوە.
ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی وت، “بڕی 40 ملیۆن و 500 ھەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە، کارەکانی پەرژینکردنەکە دوێنێ چوار شەممە 16.8.2023 دەستیپێکردووە و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.”
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد
+2