کەشەکە جێگیرە

پێشبینییەکان؛ گەرمی رۆژانی جەژن لەنێوان 41 بۆ 46 پلە دەبێت

964+
ئەحمەد مستەفا

پێشبینییەکانی پێگەی تۆماری کەشوهەوای جیهانی و دوو پێشبینیکاری کەشوهەوا دەریدەخەن، رۆژانی جەژن کەشی هەرێمی کوردستان جێگیردەبێ، لەگەڵ هەبوونی خۆری بەردەوام لە ئاسمانی ناوچەکان رۆژانی جەژندا.

پێگەی ئەکواوێزەری جیهانی بۆ تۆماری کەشوهەوا پێشبینی کردووە کەشی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق، به‌ گشتی له‌نێوان 41 بۆ 46 پله‌ بێت، وە نزمترین پله‌ی گەرمی 35 پله‌ بێت، ئەویش له‌ ناوچه‌ فێنك و شاخاوییەکان.

تێکڕای پێشبینی پلەکانی گەرمی لە 16.6.2024 بۆ 19.6.2024 لە رۆژانی جەژندا:

لە پاڕێزگای ھەولێر 44 پلە بۆ 46 پلە
لە پاڕێزگای سلێمانی 41 پلە بۆ 43 پلە
لە پاڕێزگای هەڵەبجە 43 پلە بۆ 44 پلە
پلە پاڕێزگای دهۆک 41 پلە بۆ 43 پلە
لە ئیدارەی سۆران 42 پلە بۆ 43 پلە
لە پارێزگای کەرکوک 45 پلە بۆ 47 پلە
لە ئیدارەی راپەڕین 42 پلە بۆ 44 پلە
لە ئیدارەی گەرمیان 47 پلە بۆ 49 پلە

محەمەد کەلاری پێشبینکاری کەشوهەوا دەڵێت، “ئاسمان له‌هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ی جه‌ژن هه‌تاو  ده‌بێت و كه‌شێكی جێگیری ده‌بێت، خێرای با مام ناوه‌نده‌ و هه‌ندێک جار به‌رێژه‌ی 20 كیلۆمه‌ترە لە کاتژمێرێکدا”.

هەروەها، پشتیوان ئیبراهیم، یەکێکە لە پێشبینی کارەکان ئەو باسلەوەدەکات، “رۆژی پێنج شەممە 13.6.2024، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و پاشان لە رۆژی ھەینی 14..6.2024، خێرایی با دەست بە چالاکی دەکات و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات”.

لەمساڵدا گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا 140 هەزار عێراقى ئاو...

لەمساڵدا گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا 140 هەزار عێراقى ئاوارە کردووە

ئاوی سلێمانی: لە وەرزی گەرمادا ئاو بەفیڕۆ مەدەن

ئاوی سلێمانی: لە وەرزی گەرمادا ئاو بەفیڕۆ مەدەن

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە

ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە