رەوانەی نەخۆشخانە کراون
لە دهۆک تەقەی هەڕەمەکی کراوە و دوو پۆلیس و دوو هاوڵاتی بریندارن
964+
ژووری هەواڵ
لە نزیک بازاڕی دهۆک لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقە کراوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس بریندار بوون.
سەگڤان دۆسکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بە 964ـی وت، جگە لەو دوو پۆلیسە کە بریندار بوون دوو هاوڵاتی کە منداڵایک و پیاوێکە بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
وتیشێ، دۆخی یەکێک لە بریندارەکان کە پۆلیسێکە ناجێگیرە و بە سەختی بریندار بووە، ئەوانی دیکە تەندروستیان جێگیرە.
زانیاری دێت…