دواى کاتژمێرێک بەسەر تاوانەکەدا

ئەو کوڕەى باوکى خۆى کوشت دەستگیرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

“ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ باوکی خۆی بە چەقۆ کوشت دەستگیرکرا، ئەوەش لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە بووە”، پۆلیسی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا ئەوەی بڵاوکردەوە و زانیاری دیکەشی ئاشکراکردووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ 12.6.2024، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رروداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لە ماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت”.

تۆمەتبارەکە ناوی  (ر، ع، ج) لەدایکبووی ساڵی 2005، پۆلیس ئاشکرایکردووە، “دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

کوڕێک باوکى خۆى کوشت

کوڕێک باوکى خۆى کوشت