لە سلێمانى
هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلەکەى خۆى سووتاند
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە دۆڵە میرانى سنوورى سلێمانى، هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلەکەى خۆى سووتاند و بەرگرى شارستانیش دەڵێت، نازانین بۆ واى کردووە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـى وت، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتە لە دۆڵە میران سووتاوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کردوە.
باسی لەوەکرد، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە خۆی ئاگری بەرداوەتە ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی کێشەی تایبەتی خۆیەوە.
هەرچەندە 964 پرسیارى هۆکارەکەى کرد، بەڵام وتەبێژى بەرگرى شارستانى وتى،”لێکۆڵینەوە دەکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح