وا دەوترێت
کەسێک لە ئاگرەکەى سلێمانى گیانى لەدەستداوە
964+
ئەحمەد محەمەد
لە باڵەخانەیەکى بازرگانى گەڕەکى ئاشتى شارى سلێمانى ئاگرکەوتەوە و دەوترێت کەسێک لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە.
بەپێى زانیارییەکان کە تا ئێستا فەرمى نین، کەسێک لە سەربانى باڵەخانەکە ئیشى کردووە و بەهۆیەوە لە سیستمى غازەکە ئاگر دروستبووە.
بەوتەى شایەدحاڵێک کە بۆ 964 قسەى کردووە، سەرەتا دەنگێکى گەورە هاتووە و دواتر ئاگرەکە دروستبووە.
باس لەوەش دەکات، وەستایەک لەسەربان بووە، بەڵام دیار نەماوە و دەوترێت گیانى لەدەستداوە.
لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و چاوەڕێ دەکرێت کەمێکى دیکە بەرگرى شارستانى زانیارى بخاتەڕوو