پشدەر
بۆ لێکردنەوەى بەڵاڵووک هاوڵاتیان رویان لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە
964+
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
له سنوورى پشده‌ر وه‌رزى لێكردنه‌وه‌ى به‌ڵاڵووك ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى خواستى كۆكردنه‌وه‌یان هه‌یه روویان له شاخه‌كان كردووه.
بەڵاڵووک، میوەیەکی دەگمەنە لە ناوچە شاخاوییەکانی دەڕوێت، دارێکی خۆڕسکە و سەرەتای مانگی شەش پێدەگات، ته‌مه‌نى ته‌نیا یه‌ك مانگه، بەرهەمەکەی تامێکی تایبەت و جیاوازی هەیە، به سێ جۆر ره‌نگى سور و زەرد و رەش به‌رهه‌مدێت.
رەنگه رەشەکەى شیرین و سورەکەی مزر و رەنگه زەردەکەشی کەمێک تفتە.
حەسەن ره‌سوڵ، خەڵکی گوندی بێگەڵاسە و بە 964ـی وت، چوونه‌ته ناوچه شاخاوییەکانی گوندەکەیان بۆ ئه‌وه‌ى فریای كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵاڵووك بكه‌ون، چونكه ده‌ڵێت زۆر نامێنێتەوە و زووش تێکدەچێت ناشتواندرێت هەڵبگیرێت.
وتیشی “ساڵی رابردوو بەهۆی سوتانی پوش و پاوان زۆرێک لە دار بەڵاڵووکەکان سووتان و لەناوچوون، بەشێکیش لە هاوڵاتیان قەدی دارەکە دەبڕن و دەیهێننەوە، بۆئەوەی وەک چا بەکاری بهێنن”.
ئه‌م هاوڵاتییه هیواداره پارێزگارى له‌م جۆره داره بكرێت كه له سنوورى پشده‌ر رێژه‌یه‌كی كه‌مى هه‌یه.
شۆخان وەتمان، یەکێکە لەو خانمانەی بەڵاڵووک كۆده‌كاته‌وه بە 964ـی وت، لێكردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌بر و ئارامى ده‌وێت، چونكه پڕئاو و ناسکە دەبێت بە هێواشی لێبكرێنه‌وه.
وتیشی “تاوه‌كو سه‌تڵێكى یەک کیلۆگرامى لەو بەرهەمە لێدەکەیتەوە، پێویستت بە کاتژمێرێکه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن