ئۆتۆمبێلە ئەوروپییەکان دەگرێتەوە

لە دهۆک ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەنێرنەوە ئەو جێگەیەی لێوەی هاتوون

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

هاتوچۆی دهۆک ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەکاتەوە، کە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایان پێیە و مەنەفێستەکان بەناوی خۆیانەوە نییە، 15 رۆژیان لەبەردەستە بۆ بردنەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە دهۆک.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکە، دوای ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێکی لەوجۆرە بگرن دەینێرنەوە بۆ ئەو شوێنەوەی لێوەی هاتووە.

ئیبراهیم عەگید، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، پێویست ناکات هیچ کەس لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، بەڵکو دەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوە.

وتیشی، “هەر ئۆتۆمبێلێک لە هەر وڵاتێک بێتە ناو کوردستان بێت ماوەیەکی پێدەدریت و دواتر دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا لە شاری دهۆک ئۆتۆمبێل هەیە خەلیجییە و لە بەسڕە داخل بووە و دواتر لە دهۆک فرۆشراوە و خاوەنەکەی دیار نییە و ژمارەکەی علوجە و کرین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، کە بەپێی یاسا رێگەپێدراو نییە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامارێکی وردی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لا نییە، بەڵام دەڵێن زۆر بوون.

“دوای 15 رۆژی تر هەر ئۆتۆمبێلێک ببینرێت بێ سەرەتا بێت و مەنەفێستی بەناوی کەسەکەوە نەبێت دەستگیر دەکرێت، ئۆتۆمبێلەکە ئەمریکی بێت یاخود ئەوروپی یان خەلیجی لەکوێ داخڵ کرابێت دەگەڕێندرێتەوە هەمان گومرگ و هەمان شوێن”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

هاتوچۆی دهۆک شوفێران بۆ سيستمى غاز ئاگادار ده‌كاته‌و...

هاتوچۆی دهۆک شوفێران بۆ سيستمى غاز ئاگادار ده‌كاته‌وه‌