لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە

رووداوێکى هاتوچۆ نۆ بریندارى لێکەوتەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە، نۆ هاوڵاتى بریندار بوون و رەوانەى نەخۆشخانەى گشتیى کەرکوک کران.

رووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەر شەقامی سەرەکیی نێوان کەرکوک بۆ بەغدا، بە دیاریکراوی لە ناحیەی تازە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویداوە.

ئەحمەد ماجید، کە کارمەندی پۆلیسی هاتوچۆى ناحیەی تازەیە بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە، کە بووەتە هۆى برینداربوونى نۆ کەس”.

بە وتەى ئەحمەد ماجید، سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەى گشتیى کەرکوک گوازراونەتەوە.

بەهۆى ئەوەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و کەرکوک بە بەغداى پایتەختەوە دەبەستێتەوە، ئەو رێگەیە قەرەباڵغی و لۆدێکى زۆرى لەسەرە و زۆر جار رووداوى نەخوازراوی تێدا روودەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چو...

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس بریندارن