"جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەیە"

لە سۆران 28 تۆن کەلوپەل و 603 جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناوبران

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای سۆران، کەلوپەلی دەستبەسەرداگیراو و بەسەرچووی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵیان لەگەڵ 603 جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناوبرد.

ئەمڕۆ سێشەمە 11.6.2024، لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، کەلوپەلی بەسەرچوو، کە بابەتی خۆراکی و دایبی منداڵان و چەند جۆرێکی خواردنەوە گازییەکان بوون، لەگەڵ جگەرەی ئەلیکترۆنی و دەرمانی جگەرە، دەستی بەسەردا گیرابوو لەسەرەتای ئەمسال، لە باپشتیان لەناوبران و ژێرخاک خران.

رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە 964ـی وت، ”بەردەوام لیژنەکانی قایمقامییەت چاودێریی بازاڕ دەکەن، هەر کەلوپەل و بابەتێک بەسەرچووبێت دەستی بەسەردادەگیرێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان، تەنیا ئەمڕۆ 28 تۆن کەلوپەلی بەسەرچوومان لەناوبرد، کە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لە بازاڕی سۆراندا دەستیان بەسەرداگیراوە”.

بە قسەی قایمقام، “بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی بازرگانی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە کراوە، هەر بۆیە لە بازاڕی سۆران دەستیان گرتووە بەسەر 603 جگەرەی ئەلیکترۆنی و ئەمڕۆ ئەوانیشیان لەناوبردووە”.

لە سەرەتای ئەمساڵ لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، 300 دەرچوونیان هەبووە بۆ بازاڕی شارەکە، لەو سەردانانەش 27 شوێنی جیاواز داخراون لە لایەن لیژنەکان جیاوازەکانەوە، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی کەلوپەلی بەسەرچوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆى سۆران سەرئێشەى بارهەڵگرەکانى چارەسەر کرد

هاتوچۆى سۆران سەرئێشەى بارهەڵگرەکانى چارەسەر کرد

سۆران رووبەڕووی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە

سۆران رووبەڕووی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە

ئیدارەی سۆران نایەوێ چیتر گەشتیار لە سنوورەکەی بخنکێت

ئیدارەی سۆران نایەوێ چیتر گەشتیار لە سنوورەکەی بخنکێت