بەشێک لەو سەرمەڕانەی لە ئاگرەکەی شارەزوور رزگارکران. فۆتۆ: 964
چەند سەرمەڕ سووتان؟
سێ کەس بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی شارەزوور دەستگیر کران
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
سێ كه‌س به تۆمه‌تی كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دوێنێ شاره‌زوور ده‌ستگیر كران، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە گوندی حاسڵ لە قەزای شارەزوور، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه روویدا، زیانی زۆر به ناوچه‌كه و مه‌ڕوماڵاتی هاوڵاتیان گه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شوانێكیش بریندار بوو.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ 964 ئاشکرای کرد، “لەسەر سکاڵای خاوەن ئاژەڵەکان و بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگر، سێ کەس دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئاشکرا نییە ئەم کەسانە تاوانباری کەیسەکە بن، بۆیە ناتوانین هیچ زانیارییەک لەوبارەوە بدركێنین، تا بابه‌ته‌كه یه‌كلاده‌بێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به زیانی سووتانی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ش، سۆران خەلیل، خاوه‌نی بەشێک لە ئاژەڵەکان، بۆ 964 وتی، “بەهۆی ئاگرەکەوە ئێمە 120 سەر ئاژەڵمان سووتاوە، رانەکە تەنیا مەڕوماڵاتی ئێمەی تێدا نەبووە، بەڵکو ئاژەڵی تەواوی گوندەکەیە و 350 سەر بووە، دوێنێ 250 سەری سووتاون و بەشەکەی دیكه‌ی لە ئاگرەکەدا نازانین چیان بەسەر هاتووە”.
وتیشی، ئه‌مڕۆ ئاژەڵە سووتاوەکانمان برده سه‌ربڕخانه‌ی قەرەگۆل و 127 سەر ئاژەڵیان سەڕبڕی، لەو رێژەیەدا 19 دانەیان گۆشتەکەی شیاوی خواردن نەبوو”.
سۆران خەلیل، ئەوەشی وت، بۆ دووسەر ئاژەڵ رەنگە 500 بۆ 600 هەزار دینارمان بۆ هه‌ژمار بكه‌ن، ئەمەش نیوەی نرخی ئاژەڵەکانیشمان ناکات، ئێمە گومانمان لە کردنەوەی ئاگرەکە هەیە و داوای یاسایمان تۆمارکردووە، تا ئێستا ئەوەی ئاگاداربین سێ کەس گیراون”.
ئێوارەی دوێنێ یه‌كشه‌ممه بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە گوندی حاسڵی سەر بە قەزای شارەزوور، زیاتر لە 200 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیان سووتا و شوانەکەشیان بە زەحمەت رزگار کرا و بریندار بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا