بەناچاری نەخۆش دەچێتە نەخۆشخانە تایبەتەکان

سێ مانگە تیشکیMRI لە نەخۆشخانەی کەلار ئیش ناکات

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

سەنتەری تیشک لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، ماوەی سێ مانگە فلمی گرتنی تیشکی “MRI” ئەشیعەی تەنوری نەماوە و بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش دەڵێت، ئەگەر خێرخواز بۆمان دابین بکات سوپاسیان دەکەین.

لە سەنتەری تیشک لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، نرخی ھەر ئەشیعەیەکی تەنوری ملەوەن یان رەش و سپی تەنیا 20 ھەزار دینارە، بەڵام لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نرخەکەی بۆ ملەوەن 120 ھەزار و بۆ رەش و سپیش 70 ھەزار دینارە.

لاوان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری تیشک لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، بە 964ـی وت،”زیاتر لە سێ مانگە ھیچ تیشکێکی “MRI” ئەشیعەی تەنوری”لە سەنتەرەکەیان بۆ نەخۆش ئەنجام نەدراوە بەھۆی نەمانی فیلم، چەندینجار داوامانکردوە بەڵام بۆمان دابین ناکرێت”.

ھەر بۆکسێکی فیلم نرخەکەی 200 دۆلارە و 50 فلمی تێدایە.

“لە ڕابردووش توشی نەمانی فیلم بوينەوە و خێرخواز بۆیان دابینکردین، بەڵام ئەمە ئیشی خێرخواز نییە و تەنھا بەشێوەیەکی کاتی چارەسەری دۆخەکە دەکات، نەخۆش ھەیە شەش ئەشیعەی ھەیە ئەگەر بڕوات لە دەرەوە ئەو ئەشیعانە بگرێت زۆر دەکەوێت لەسەری، ئێمە سوپاسی ھەر خێرخوازێک دەکەین کە بۆمان دابین بکات”لاوان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە ئەگەر فیلمان ھەبێت نزیکەی 15 بۆ 20 نەخۆش بەڕێدەکەین، بەڵام ئێستا ھاوڵاتیان ئەبێت بڕۆنە نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئەمەش بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان دروست دەکات و بڕە پارەیەکی زۆریان لێوەردەگیرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تاقانە MRIیەکەی گەرمیان لەکارکەوتووە

تاقانە MRIیەکەی گەرمیان لەکارکەوتووە