لە ژووری هەواڵەوە
ئاگر و ره‌شه‌بای به‌هێز ده‌وری شاره‌زووریان داوه و زیانی زۆری گه‌یاند
+964
ژووری هەواڵ
رەشەباکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شارەزوور، کە 20 خولەک بەردەوام بوو، جگە لە شکانی دەیان دار، تانکی سەربانی ماڵانی خستووەتە خوارەوە و دەرگای چەند ماڵێکی خستووە بەسەر ئۆتۆمبێلدا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاگر دەوری شاری سلێمانی داوە و لە سنووری شارەکەدا رووبەرێکی زۆری پووش و پاوان سووتاون، ئاگر لە ناوچەی شارباژێڕیش لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و تا ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كان، به‌رده‌وامه.
به‌هۆی خنكانی چوار گه‌شتیار لە مانگێکدا له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بەرپرسانى ئیدارەكه‌ى ناچار كۆببنه‌وه و بڕیار بدەن بە داخستنى ئەو شوێنانەى مەرجی سەلامەتیان تێدا نییە.