48 کەس دەستگیرکراون

لە سلێمانى نزیکەى 1000 دارى سروشتى لەناوبراون

964+

وریا فەتاح

لە پێنج مانگى یەکەمى 2024 دا، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى نزیکەى 1000 دارى سروشتى بڕدراونەتەوە و لەناوبراون، بەهۆیەوە 48 هاوڵاتى دەستگیرکراون.

ئەو دارانە لە 10 قەزا و 24 ناحیەى سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڕدراونەتەوە

هێمن کەمەرخان، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى بە 964ـى وت، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجەوە لە سنوورى چەمی گەڵاڵ توانییان چوار هاووڵاتی دەستگیربکەن کەهەستابوون بە تێکدانی سروشتی ناوچەکە و دروستکردنی رێگایەک بەشۆفڵ کەبوەتە هۆی هەڵکەندنی نزیکەی 20 دار لەجۆری بەڕوو .

لە بارەى ئامارەکانى ئەمساڵەوە، هێمن کەمەرخان بۆ 964 ئاشکراى کرد، لە 1.1.2024 تا 31.5.2024 و لە ماوەى پێنج مانگدا، تەنیا لە سنوورى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى کە لە 10 قەزا و 24 ناحیە پێکهاتووە، توانراوە 48 هاوڵاتى لەسەر بڕین و لەناوبردنى 978 دارى سروشى دەستگیر بکرێن.

لەسەر بڕینەوەى دارى تەڕ هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

لەسەر بڕینەوەى دارى تەڕ هاوڵاتییەک دەستگیرکرا