زیاتر لە پێنج ملیار دینارى تێدەچێت

پارێزگارى هەولێر لە بارەى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى بڕیاری دا

964+

وریا فەتاح

لە رۆژى پێنجشەممەوە، نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەستیپێکردووە، پارێزگارى هەولێریش دەڵێت، لەسەر بودجەى خۆمان نۆژەنى دەکەینەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر سەردانى بازاڕى قەیسەرى کرد و لەوێ بە میدیاکانى وت، “لە رۆژى پێنجشەممەوە، کارەکانى نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى دەستیپێکردووە، داومانە بە دوو کۆمپانیا بۆ ئەوەى بە زوویى تەواو بکرێت”.

ئاشکراشى دەکات، نۆژەنکردنەوەکە بەپێى زیانەکان پێویستى بە ماوەیەک دەبێت، چونکە قەیسەرى کۆن ناوچەیەکى شوێنەوارییە و لە ژێر چاودێرى یونسکۆدایە و رەنگە هەندێکى پێویستى بەیەک ساڵ بێت بۆ نۆژەنکردنەوە.

“تێچووى نۆژەنکردنەوەکە پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولیر دابینکراوە”، ئومێد خۆشناو واى وت

پێشتر پارێزگاى هەولێر چەند بڕیارێکى لەبارەى بازاڕى قەیسەرى دەرکردبوو
یەکەم – دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە هۆکارى کارنەکردنى سیستمى جێگیرى ئاگرکوژێنەوەى بازاڕى قەیسەرى.
دووەم – پاککردنەوە و رێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە ڕووى هاوڵاتیاندا.
سێیەم – لەو شوێنەى بازاڕى قەیسەرى کە بە هۆى ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە زووترین کاتدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى ناوەوەى دوکانەکان و دەرەوە و کۆڵانەکان و سەقفى گشتیى بازاڕەکە.
چوارەم – چارەسەرکردنى سەرجەم کەموکوڕییەکانى ئاو و کارەباى بازاڕەکە.
پێنجەم – هەڵگرتنى سەرجەم سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسییانەی، کە دەبنە هۆکارى دروستبوونى رووداوى لەم شێوەیە، بە تایبەتى نەهێڵانى هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان، کە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنى ئاگرەکە بووە.
شەشەم – ئەو پاسەوانانەی بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون لەلایەن کۆمپانیایەکى تایبەتى سیکیوریتی، نامێنن و لە شوێنى ئەوان پاراستن و ئەمنیەتی بازاڕەکە بە پۆلیس سپێردرا.
حەوتەم – هەر دوکاندارێک کە کرێچى حکومەت بێت و لەو ئاگرکەوتنەوەكە زەره‌ر و زیانى پێگەیشتبێت، لە کرێى یەک ساڵى دوکانەکەى دەبەخشرێت.
هەشتەم – سەرجەم ئەو دوکاندارانەى کە لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون لە کرێى (6 مانگى) زبڵ و خاشاک و تابلۆى دوکانەکانیان دەبەخشرێن.
نۆیەم – سەرجەم ئەو دوکاندارانەى لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زیانیان پێگەیشت، بۆ ساڵى 2023 لە (50%) ى باج و بۆساڵى 2024 لە (100%) ى باج دەبەخشرێن.
دەیەم – هەر دوکاندارێک بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕى قەیسەرى زەرەرمەند بووبێت، دواى وەرگرتنى نووسراوى پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتیى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر، دەتوانێت لە وەرگرتنى قەرزى بێ قازانج لە “بانکى جیهان” بەپێى ڕێنماییەکانى بانکى ناوەندى بۆ ماوەى (24) تا (36) مانگ سوود مەندبێت.
یازدەیەم – هەر دوکاندارێک بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە، پارەى لە نێو دوکانەکەى (تەنیا دینارى عێراقى) سووتابێت و بەڵگەى پێویستى لە بەر دەست بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت هاوکارى دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەى لە بانکى ناوەندى لقى هەولێر.

ئێواره‌ی 5.5.2024 ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 227 دوكان و7 كۆگا سووتان و 132 كه‌سیش بریندار بوون، زیانه‌كانیش یه‌كجار زۆربوون.

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێره‌وه‌ ده‌...

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێره‌وه‌ ده‌رچوو

دوکاندارانى بازاڕى قەیسەرى نیگەرانى دەردەبڕن

دوکاندارانى بازاڕى قەیسەرى نیگەرانى دەردەبڕن

دوکاندارانى بازاڕى قەیسەرى نیگەرانى دەردەبڕن

دوکاندارانى بازاڕى قەیسەرى نیگەرانى دەردەبڕن