سبەی بارانە

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبن

964+
میدیا گۆران

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و ئاسمان تاوێک ساماڵ و تاوێک بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، سبەیش بارانە.

ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبنەوە لە ئاست تۆمارەکانی دوێنێ، بە گشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پێشبینی دەکرێت بەیانی یەکشەممە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان پروشکە بارانیش ببارێت، ئەمە بەپێی بەشی پێشبینیی کەشوهەوایە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان.

خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 5 – 15 )کم/س.
ئاڕاستەی با/ باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ ( 9 – 10 ) کم.

پلەی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە:

هەولێر : 42
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 46