لەگەڵ ماڵەوە بووە

منداڵێک لە مەلەوانگەی مەزرەعەیەک خنکا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک گەیەندرایە پزیشکی داد لە دهۆک و لە ناو مەلەوانگەی مەزرەعەیەک لە گوندی تافەرەشێ سەر بە پارێزگای دهۆک خنکا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی چەند زانیارییەک منداڵەکە لەگەڵ ماڵەوە لە مەزرەعەکە بوون و دواتر دەکەویتە نێو مەلەوانگە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکمان پێگەیشت کە لە ناو ئاودا خنکابوو، تەمەنی منداڵەکە پێنج ساڵە بەپێی نوسراوی فەرمانبەرانی پزیشکی داد و بەپێی قسەی کەسوکارەکەی لە ناو مەلەوانگەدا خنکاوە، لە پزیشکی دادی دهۆک کاری پێویستی بۆ کر.

وتیشی، دوای ئەوەی لە پزیشکی دادی دهۆک کارەکانی تەرمی منداڵەکە ئەنجامدرا، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

مندالەکە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی ناحیەی فایدەیە لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەدوێنێوە گەنجێک خنکاوە تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزرا...

لەدوێنێوە گەنجێک خنکاوە تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە