دیمەنێک لە نەشتەرگەرییەکە، فۆتۆ: نەخۆشخانەی شەهید هەژار
نەخۆشەکە رزگار کرا
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورسی مێشك له كه‌لار ئه‌نجامدرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار بڵاویكرده‌وه، نه‌شته‌رگه‌ریی كردنه‌وه‌ی مێشك له لایه‌ن دكتۆرێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌نجامدرا و ئێستا نه‌خۆشه‌كه‌ش ته‌ندروستی جێگیره.
نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7.6.2024 له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كرده‌وه، پاش گەیاندنی برینداری رووداوێکی هاتوچۆ له نزیک کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، كه گەنجێک بە سەختی له سه‌ریدا بریندار ببوو، به‌هۆیه‌وه تووشی خوێنبەربوون لە چەند شوێنێکی ناو سەری و دڕانی پەردەی مێشکی ببوو، ژیانیشی لە مەترسیدا بوو، بەجۆرێک ئەستەم بوو بگه‌یه‌ندرێته شاری سلێمانی .
نه‌خۆشخانه‌كه هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، “خۆشبەختانە ، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار نەشتەرگەریی کرانەوەی مێشک لە لایەن ( د. سیروان عوسمان) پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار بۆ برینداره‌كه ئەنجامدرا و زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند، ئێستا دۆخی تەندروستی برینداره‌كه جێگیرە و توانرا ژیانی رزگار بکرێت .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئەمە دووەمین نەشتەرگەریی کرانەوەی مێشکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شه‌هید هه‌ژار ئەنجام بدرێت.