6 تیم به دوایدا گه‌ڕاون
تادره‌نگانى شه‌وى رابردوو منداڵه خنكاوه‌كه‌ى چۆمان نه‌دۆزراوەتە‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تادره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌رێگه‌ى شه‌ش تیمه‌وه گه‌ڕان به دواى مێردمنداڵه خنكاوه‌كه‌ى سنوورى چۆمان به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشەممە 6.6.2024 مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 13ساڵان له ئاوی رووباری ناوپردان له سنوورى چۆمان خنكا، به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران مێردمنداڵه‌كه نەخۆش بووه، له ده‌ستی باوكی بووه و ویستوویه‌تی له ئاوه‌كه بیپه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باوكى به‌یه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه و باوكه‌كه رزگارى بووه، به‌ڵام مێردمنداڵه‌كه ئاو بردوویه‌تی.
بەرگرى شارستانى سۆران، بڵاویكرده‌وه، تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، تیمەکانیان له چۆمان و قەسرێ و خانەقا و تیمی مەلەوانی سۆران و تیمی رزگارکردن، بەهاوکاری خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە هەڵمەتێکی چڕ و وردی گەرانیان بەدرێژای چەندان کیلۆمەتری رووبارەکە كردووه، بەڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هۆكارى نه‌دۆزینه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه بەرزی ئاستی ئاوی ئەمساڵ و بەهێزیەکەی و لێلی ئاوه‌كه نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ دووبارە دەست دەکەنه‌وه بەگەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە”.
پێشتر ره‌وه‌ند هاودیانی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به 964 ـى وتبوو، له شوێنێك ته‌رمه‌كه بینراوه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.