دیمه‌نی یه‌كێ له‌و حهوزانهى كه پاڵاوتگه‌كانى سه‌رڕێگاى گوێر دروستیان كردووه بۆ پاشماوه‌كانیان.. وێنه: ژینگه‌ى هه‌ولێر
زانیاری له‌سه‌ر پاڵاوتگه‌كان كۆده‌كاته‌وه
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى بۆنه ناخۆشه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات
964+
فەرهاد حەسەن
ژینگه‌ى هه‌ولێر، كار له‌سه‌ر پابه‌ند كردنى ئه‌و پاڵاوتگه نه‌وتانه‌ى به نایاسایی له‌سنوورى هه‌ولێر كارده‌كه‌ن ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كیان ده‌ستى كردووه به رووپێویكردن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند پاڵاوتگه به‌شێوه‌ى یاسایی كار ده‌كه‌ن.
به قسه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى ده‌گاته هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر هی ئه‌و پاڵاوتگه نایاساییانه‌ن كه له‌سنوورى قوشته‌په و سه‌ر رێگاى گوێڕ كار ده‌كه‌ن.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، پێشتر به 964ـى راگه‌یاند بوو، چونكه ئه‌و پاڵاوتگانه به نایاسایی كارده‌كه‌ن، كاریگه‌رى خراپ دروست دەکەن و بە شێوەیەکى نازانستى کار دەکەن و هیچ تایبەتمەندیەکى ژینگەییان تێدانیە.
له سنوورى گوێڕ و قوشته‌په، ئه‌م پاڵاوتگانه چه‌ندین چاڵى گه‌وره‌یان دروستكردووه و پاشماوه نه‌وتییه‌كانیان ده‌ڕژێننه ناوى و لەگەڵ رێرەوەى گشتیى ئاوى باران تێکەڵ بووە، كه هۆکارێکە بۆ پیسبوونى ئاوى ژێرزەوى و خاکى کشتوکاڵى ئەو ناوچانە.
له قوشته‌په 20 پاڵاوتگه و له‌سه‌ر رێگاى گوێڕیش نزیكه‌ى 30 پاڵاوتگه و كارگه هه‌ن و به‌قسه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر زۆربه‌یان له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ پابه‌ندییه‌كیان به رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه نییه.
ژینگه‌ى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى سه‌ررێگاى گوێڕی كردووه، داتا و زانیارى ورد لەسەر پاڵاوتگە یاسایی و نایاساییەکان و کارگەکانى قیری شلى موئەکسد و كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌ر پاڵاوتگه‌كانى سنوورى قوشته‌په كۆیان كردبووه‌وه، بیده‌نه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و چاره‌سه‌رێكی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ى هه‌ولێری پێبكه‌ن.