''لە مزگەوتدا گۆرانی وتووە''

دیسان بەزمە لەسەر تەها قادر

964+

ژووری هەواڵ

ئەوقاف و دەزگا ئەمنییەکانی سۆران لەسەر کلیپەکەی گۆرانیبێژ تەها قادر هاتووەنەتە دەنگ و ئەمڕۆ بڕیار لە چارەنووسی دەدرێت.

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە گوایە تەها قادر بەشێکی کلیپە نوێیەکەی لەناو مزگەوتێک وێنەگرتووە، خەڵکی ناوچەکە لێی هاتوونەتە دەنگ و دەڵێن ”ئەوە بێڕێزییە بە ماڵی خوا”و چوون لای ئەوقاف سکاڵایان کردووە.

ئەو بەشەی لە ڤیدیۆکە دەرکەوتووە مزگەوتی گوندی ”گەرەوانی سەروو”ە لە دۆڵی ئاکۆیانی قەزای رواندز، مزگەوتێکی کۆنی گوندەکەیەو لەمێژە هەیە، چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکە بە پەیامنێری 964یان وت چوونەتە لای ئەوقاف سکاڵایان کردووە، مەرجیان ئەوەیە نابێ ئەو بەشەی ناو مزگەوتەکە لەناو کلیپەکەدا هەبێت و دەبێت دەمودەست رەش بکرێتەوە.

د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە 964ی وت ”لە گفتوگۆداین لەسەر ئەو بابەتەو ئێستا ئێمە چوینەتە ئاسایش و چاوەڕێین نوێنەری گۆرانیبێژەکەش بێتە ئەوێ”.

یەکەمجار نییە تەها لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە کێشەی بۆ دروست دەبێت، ساڵی 2021 دیسان لەسەر سکاڵای سەنتەری رۆشنبیری دیانا گۆرانییەکی تری ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە راگیرا بەو تۆمەتەی ”سوکایەتی و ناوزڕاندنی تێدابووە دژی زمان و گەلی کلدانی سریانی ئاشووری”

"من کۆن دەبم و هەوادارەکانم دەمهێننەوە ناو ساحەکە"