گەنمەکانتان رادەست بکەن

سایلۆی هەولێر کرایەوە و گەنمی جوتیاران وەردەگرێت

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024 سایلۆی هەولێر بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرایەوە و بێ پسولەی کشتوکاڵ گەنم لە هیچ جوتیارێک وەرناگیرێت.

بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک لە سایلۆ 850 هەزار دینار بە جوتیار دەدرێت.

میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە 964ـی وت، بۆ ئەمساڵ 228 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەردەگیرێت.

بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیارە 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگرێت، 282 هەرزار تۆن بۆ سلێمانی و 189هەزار تۆن بۆ دهۆک و 228 هەزار تۆن بۆ هەولێر دیاریکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هۆشدارییەک بۆ جوتیاران: ئاگاتان لە پشتگیریی وەرگرتنی گ...

هۆشدارییەک بۆ جوتیاران: ئاگاتان لە پشتگیریی وەرگرتنی گەنمەکەتان بێت