دیمەنی ژووری نەشتەرگەری وێنە.تەندروستی سلێمانی
لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی
لە یەک مانگدا 10 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجامدراوە
964+
توانا نەقی
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو سێ هەزار و 250 نەخۆش سەردانیان کردووە و لە نەخۆشخانەی فێرکاری چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
لە ئامارەکاندا هاتووە جگە لە 390 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەمانگێكدا 10 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری و فێركاری سلێمانی ئەنجامدراوە.
تەندروستی گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 390 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 119 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 54 نەشتەرگەری گەورە و 162 نەشتەرگەری مام ناوەند و 43 نەشتەرگەری بچووك بووە.
دەشلێت، هەر لەمانگی ڕابردوودا لە 1 تا 31.5.2024 لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 141 پشكنینی سیتی سكان و 263 پشكنینی تیشك و 185 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 175 چارەسەری سروشتی و 8 هەزار و 622 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.