بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
گەشتە 78 دۆلار
نرخی نەوت کەمێک بەرزتر بوویەوە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت هێشتا لە خوار 80 دۆلارەوەیە و لە چەند رۆژی رابردودا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی هاتەخوارەوە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، تا رادەیەک و بۆ چەند سەنتێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ 6.6.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 78 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێدا بە رێژەی 0.39% بەرزبووەتەوە.
له كاتێكدا بهرمیلێك نهوتی خاوی رۆژئاوای تهكساس به 74 دۆلار و 54 سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت و ئەویش 0.47 سەنت بەرزبوەتەوە.
ئەم هەفتەیە بەهۆی بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ نەهێشتنی هەندێک لە کەمکردنەوەکانی خستنەڕووی نەوت، نرخی نەوتی بەڕێژی زیاتر لە 3% دابەزاند.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، سعودیە نرخی نەوتی خۆی بۆ رادەستکردن لە مانگی تەموزدا دابەزاندووە، ئەوەش وادەکات نرخی نەوت زیاتر لەو نرخەی ئێستای دابەزێت.