موچەی مانگی ئازار

پێش جەژن شایستەی دارایی وانەبێژان دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێش جەژنی قوربان، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئازاری 2024 دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024، عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، موچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا چییان کردووە؟

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا چییان کردووە؟