دواى دەستگیرکردنى

هاوسەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانى بۆ بڕایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى لە رۆژى 3ـى ئەم مانگە، هاوسەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ لە باکورى کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، دادگاى باڵاى تاوانەکانى هەکار بە 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانى سزاى بەسەردا سەپاند.

رۆژى 3،6،2024، محەمەد سدیق ئاکش، هاوسەرۆکى شارەوانیى جۆلەمێرگ لەلایەن پۆلیسەوە لە شارى وان دەستگیرکرا

دواى سێ رۆژ لە دەستبەسەرکردنیدا، هاوسەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ بە تۆمەتى سەرکردایەتیکردنى رێکخراوى “تیرۆریستى چەکدار” و ئەندامبوون لە رێکخراوێکى “تیرۆریستى”، لەبەردەم دادگاى باڵاى تاوانەکانى هەکارى ئامادە بوو.

بڕیاری دادگاکە بۆ هاوسەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ ئەوە بوو، بەهۆى ئەو تۆمەتانەى دراونەتە پاڵى، بە 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن، سزا دەدرێت.

لە هەڵبژاردنى 31ـى ئازارى 2024، محەمەد سدیق ئاکش، لەسەر پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەل (DEM)،  بە سەرۆکی شارەوانی هەکاری هەڵبژێردرا.

سەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ دەستگیرکرا

سەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ دەستگیرکرا