رووداوى هاتوچۆ

دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەس بریندارن

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە دوو رووداوى هاتوچۆى جیاواز لە باشورى شارى کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستداو پێنج کەسى تریش بریندار بوون.

درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە دوو شوێنى جیاوازى باشورى شارى کەرکوک یەکێکیان لەسەر رێگاى حەویجە و ئەوەى تریش لەسەر رێگەى نەحیەى زاب، دوو رووداوى هاتوچۆ روویاندا.

لە هەردوو رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و پێنج کەسیش بریندارن

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى ئێشکگر لە نەخۆشخانەى گشتى حەویجە کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە رووداوەکەى ناحیەى زاب، ئۆتۆمبێلێک منداڵێکى تەمەن 10 ساڵان دەکات بە ژێرەوە و گیان لەدەستدەدات.

بەقسەى هەمان سەرچاوە لە رووداوەکەى سەر رێگاى کەرکوک حەویجە، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکدادەدەن و بەهۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدەدات و پێنج کەسى دیکەش بریندار دەبن.

هەر شەو تەرمى ئەو دوو کەسە رەوانەى پزیشکى دادى کەرکوک کرا، بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەى گشتى حەویجە خرانە ژێر چارەسەرەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چو...

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس بریندارن