بیناى شارەوانى بلێ...
بەبێ ئاگادارکردنەوەى شارەوانى خانوو دورست مەکەن
شارەوانیى بلێ هۆشداریى دەدات
964+
وریا فەتاح
شارەوانیى ناحیەی بلێ هۆشداریى بە هاوڵاتیان دەدات بەبێ ئاگادارى ئەوان خانوو و دوکان دروست نەکەن.
هەڤاڵ ساقى، کارگێڕى شارەوانیى بلێ بە 964ـى وت، هەركەسێك خانوو یان دوكان دروست بكات، یان كاری گواستنەوەی هەر پاشماوەیەك بكات، بەبێ ئاگادار كردنەوەی شارەوانی و رێگەپێدراو نییە.
دەشڵێت، لەبەر ئەوەى لە شارەوانى تاپۆ نییە، دەبێت هەر کەسێک کە خانوو یان دوکان دروست دەکات، مۆڵەتى شارەوانى وەربگرێت و نەخشەى دوکان یان خانووەکەى لە شارەوانى پەسەند بکرێت، ئینجا دەست بە کارکردن بکرێت.
جەختیش دەکاتەوە، هەر هاوڵاتییەک زێدەڕۆیى بکات خۆی بەرپرسیار دەبێت و تووشی سزای لێپێچینەوە دەبێت.