بۆ منداڵانى خوار 12 ساڵ

لە کۆیە سەنتەرێکى نوێى ئۆتیزم کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح_ کۆیە

لە کۆیە سەنتەرێکى تایبەت بە منداڵانى ئۆتیزم کرایەوە و 16 راوێژکارى دەروونى سەرپەرشتى دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.6.4، لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کۆیە، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، سەنتەرێک تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە.

سەنتەرەکە 16 راوێژکاری دەروونی بۆ دامەزراوە و بوودجەی تێچووی سەنتەرەکە لەلایەن وەزارەتى کارەوە دابینکراوە کە بڕەکەی 48 ملیۆن دینارە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بە 964ـى وت، ئێمە جگە لە دابینکردنی ئەو سەنتەرە خول دەکەینەوە بۆ راوێژکارەکانی ئەو سەنتەرە بۆ شارەزابوونى زیاتر لە بارەى منداڵانی ئۆتیزم، دواتر دەستدەکەین بە وەرگرتنی منداڵ.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

16 کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراوە

16 کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراوە