خزمەتگووزاری نییە

گەڕەکە تازەکەی کۆیە دەناڵێنێت

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

گەڕەکە نوێییەکەی شاری کۆیە، گەڕەکی نەورۆز 10 ساڵە هەیە و تا دێت ئاوەدانتر دەبێت، ئەوەی دانیشتوانی گەڕەکەکەی نیگەران کردووە کەمی خزمەتگووزارییە و شارەوانیش دەڵێت، ئەوەی عایدی ئێمە بێت دەیکەین .

گەڕەکەکە خانووەکانی تاپۆن و کێشەی ئاوەڕۆ و کۆنکرێت نەکردنی کۆڵانەکانیان هەیە، پێشتر کارەباشیان نەبوو دانیشتوانی ئەو گەڕەکە خۆیان هەستاون بە هێنانی کارەبا بۆ گەڕەکەکە و حکومەت تەنیا ئەرکی ستوونی لە ئەستۆ گرتووە .

هاوکار عەزیزی، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز قسەی کردووە بۆ 964 و دەڵێت، چەندینجار سەردانی شارەوانی و قائیمقاممان کردووە، چوونکە گەڕەکەکەمان لە زۆر خزمەتگووزاری بێبەشە، وەک: نەبوونی ئاوو ئاوەڕۆ و کۆنکرێت نەکردنی کۆڵانەکانمان کە بۆتە کێشە بۆمان لە وەرزی زستان و هاویندا .

موحەممەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە بە 964ی وت، ئەوەی لەسەر ئێمە بووە و پەیوەندی بە شارەوانییەوە هەبووە کردوومانە وەک تێکەڵەڕێژ کردنی گەڕەکەکان، بەڵام ئاوو و ئاوەڕۆ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

گەڕەکی نەورۆز، لە نزیک بەشەناوخۆییەکانەوە دەستپێدەکات تاوەکو نزیک قوتابخانەی حاجی قادری کۆیی، لەم چەند ساڵەی رابردوو بەشێوەیەکی بەرفروان خانوو لەو گەڕەکە دروستدەکرێت و تا دێت فراوانتریش دەبیت، بەڵام خزمەتگوزارییەکانی وەک پێویست نییە.

پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

ئایا ئاوی خواردنەوەی کۆیە پاکوخاوێنە؟

ئایا ئاوی خواردنەوەی کۆیە پاکوخاوێنە؟