گۆشتفرۆشەکانی کۆکردەوە
كۆیه له تاى خوێبه‌ربوون پاكه و نایه‌وێت وه‌ك پارساڵى لێبێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستی کۆیە، گۆشتفرۆشه‌كانى كۆكرده‌وه و رێنمایی پێدان بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له هه‌ر حاڵه‌تێكی تاى خوێنبه‌ربوون و به‌رپرسێكی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، پابه‌ند نه‌بن سزاى قورسیان ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ له كۆیه و ته‌قته‌ق سمینارى تایبه‌ت بۆ ته‌واوى گۆشتفرۆشه‌كان ئه‌نجام درا و له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆڕه‌وه رێکارە تەندروستییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستن و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەى نه‌خۆشی تاى خوێبه‌ربوونیان بۆ کرا.
كامه‌ران محه‌مه‌د فه‌تحوڵا، لێپرسراوى هۆبه‌ى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی ته‌ندروستیى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند، نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ساڵى پار له كۆیه روویدا، ئه‌مساڵ رووبداته‌وه، بۆیه رێنمایی پێویستیان به گۆشتفرۆشه‌كان داوه.
ساڵى پار، دوو حاڵه‌تى نه‌خۆشى تاى خوێنه‌ربوون تۆماركرا، یه‌كه‌میان هاوڵاتییه‌كی ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه بوو، زوو نیشانه‌كانى ده‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا و چاكبووه‌وه، به‌ڵام دووه‌میان هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكى گوندى سماقوڵى بوو دره‌نگ به نیشانه‌كانى زاندرا و گیانى له‌ده‌ست دا.
وتیشی “ئه‌و رێنمایی و رێكارانه‌ى پێیاندراوه پێویسته پابه‌ندى بن، ده‌نا به قورسی سزایان ده‌ده‌ین”.
سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه‌كان، پۆشینى جلى تایبه‌تى ره‌نگ سپی له كاتى سه‌ربڕین، ته‌ندروستى ئاژه‌ڵه‌كان پارێزراو بێت، به‌ڕاد له شوێنه‌كانیان دابندرێت و گۆشته‌كانیشان له‌ناو جامخانه بێت.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مساڵ هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه له سنوورى كۆیه تۆمار كرابێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له جه‌ژنى قوربان نزیكده‌بنه‌وه پێویسته گۆشتفرۆشه‌كان پابه‌ند بكرێن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ته‌ندروستیى كۆیه به 964ـى داوه، له سنوورى ئه‌م قه‌زایه نزیكه‌ى 80 گۆشتفرۆش هه‌ن، كه مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌بێت، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا 40 گۆشتفرۆشیان له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زادان.