4500 خانووه‌

لە سنووری ئاکرێ ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شارەوانیی ئاكرێ ده‌ڵێت، به‌رده‌وامن له‌ كاركردن بۆ تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى سنوورى قه‌زاى ئاكرێ كه‌ به‌شێوه‌ى زێده‌ڕۆیی دروستكراون و ژماره‌یان چوار هه‌زار و 500 خانووه‌.

خانووه‌كان جگه‌ له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ، له‌ سنوورى ناحیه‌كانى گرده‌سێن، دینارته‌ و بجیل دروستكراون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، قایمقامی ئاكرێ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كان و شاره‌وانى و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆكرده‌وه‌ بۆ باسكردنى ئه‌م بابه‌ته‌، چونكه‌ به ‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ماوه‌ى تاپۆكردنه‌كه‌ هێنده‌ى نه‌ماوه‌ و كه‌مترین هاوڵاتیش داوایان پێشكه‌ش كردووه‌.

بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانیى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى دوو ساڵ داندراوه‌ بۆ تاپۆكردنى ئه‌م خانووانه‌ و له‌ مانگى ئه‌یلولی ئه‌مساڵیش ماوه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.

وتیشی “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار درا داوابكرێت ئه‌و ماوه‌یه‌ درێژ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ تاپۆكردنه‌كه‌ به‌پێی رێنمایی و رێكارى یاسایی ئه‌نجام ده‌درێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا كه‌مترین داواكارى هاوڵاتیانیان بۆ هاتووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌ 550 خانوو هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا 156 داواكاریی به‌ناوكردنیان پێشكه‌ش كردووه‌.

به‌ قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، زۆرترین زێده‌ڕۆیی بۆ دروستكردنى ئه‌م خانووانه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كانى موڵكى وه‌زاره‌تى دارایی و به‌ پله‌ى دووه‌میش زه‌وییه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ.

به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ شاره‌وانیى ئاكرێ به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌ چوار هه‌زار و 500 خانووى زێده‌ڕۆ دروستكراون و پشكی شێریش به‌ر سه‌نته‌رى قه‌زا كه‌وتووه‌، كه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار 700 خانووى لێ دروستكراوه‌.

شاره‌وانى رواندز بۆ رێگرى كردن له‌ زێده‌ڕۆیی دوو رێگ...

شاره‌وانى رواندز بۆ رێگرى كردن له‌ زێده‌ڕۆیی دوو رێگاى به‌رووى خه‌ڵكدا داخستووه‌