"چووە بۆ مارکێت و دیار نەماوە"

لە سێمێڵ پۆلیس و خانەوادەکەی بەدوای مێردمنداڵێکدا دەگەڕێن

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

چوار رۆژە مێردمنداڵێک لە سەنتەری قەزای سێمێل ونبووە و سۆراغی نییە، “تاوەکو ئێستا خانەوادەکەی بەدوایدا دەگەڕێن و هیچ سەرەداوێکیان لە بارەی چارەنووسییەوە بەدەست نەهێناوە”.

مێردمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵە و ناوی (م.ر) دانیشتووی گەڕەکی “زانکۆیە لە قەزای سێمێل” بە قسەی برایەکی، “کۆتا جار بە ماڵەوەیانی وتووە دەرۆم بۆ مارکێت”، بەڵام دواتر نەگەڕاوەتەوە

خانەوادەکەی بۆ ئەوەی چارەنووسی منداڵەکەیان دیاری بکەن، بە ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتنی سێمێڵ – یان وتووە هاوکایارن بن لە دۆزینەوەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، ئەحمەد رەمەزان، برای مێردمنداڵەکەیە بە 964ی وت، “رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کاتژمێر 11:30 خولەکی بەیانی بوو براکەمان لە ماڵەوە چووە دەرەوە بەهۆکاری چوون بۆ مارکێت، کە نزیکە لە ماڵەکەمانەوە و دواتر نەهاتووەتەوە ماڵە و تائێستا سۆراغی نییە”.

بە قسەی براکەی، “مێردمنداڵەکە هیچ نەخۆشی و کێشەیەکی دەروونی نییە، هەوڵیان داوە بە کامێراکانی دووکانەکان سۆراغی دەرچوونی بکەن، بەڵام لە کامێرای دوکانی مارکێتەکەدا دەرنەچووە”.

پەیامنێری 964 بۆ ساغکردنەوەی هەواڵەکە، پەیوەندی بە موقەدەم کاروان ئیدریس، بەرپرسی جموجوڵی پۆلیسی سێمێڵ کرد، ئەو وتی، “سکاڵای خانەوادەکە لەلای پۆلیسی فریاکەوتنە و لە سۆراغکردن و دیاریکردنی چارەنووسی منداڵەکە بەردەوام لە ئەرکدان، بەڵام هیچ سەرەداوی پێویست ماوە بەدەست بکەون”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەفتەیەكە ژمارەیەك نوسینگەی خانوبەرە لە سێمێڵ مانیانگ...

هەفتەیەكە ژمارەیەك نوسینگەی خانوبەرە لە سێمێڵ مانیانگرتووە

لە سێمێڵ دەستپێکردنی 20 پرۆژە تەنیا بودجەکەیان ماوە

لە سێمێڵ دەستپێکردنی 20 پرۆژە تەنیا بودجەکەیان ماوە