هەڵمەتێک دەستیپێکرد

سۆران رووبەڕووی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لەسەردراوە، یەکەمجار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دەستیپێکرد، سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش دەڵێت، بەهۆی هاوسنوربوون لەگەڵ ئێران و تورکیا، ناوچەکە هەستیارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە 964ـی وت، هەڵمەتێکی رووبەرووبوونەوە و هۆشیارکردنەوەمان لەدژی مادەی هۆشبەر دەستپێکردوە، سۆران شوێنێکی هەستیارە بۆ ئەو بابەتە چونکە لەگەڵ تورکیا و ئێران هاوسنورە دەمانەوێت رێگری بکەین لە بڵاوبونەو و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر.

وتیشی” داواکاریمان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە سۆران”.

دەشلێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا مامۆستایانی ئاینی خەڵک هۆشیار دەکەنەوە و لە قۆناغی ئێستاشدا لە رێگای سێکتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا دەمانەوێت هۆشیاری بە خەڵک بدەین.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەش قەزای هەیە، خاوەنی 14 ناحیە و نزیکەی 800 گوندە، ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەکە 380 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

زیاتر لە 25 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیرا

زیاتر لە 25 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیرا