چەند مەرجێک دانراوە

مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بۆ ئەو زەویانە دەرچوو کە کراون بە دوو بەشەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە بڕیارێکی نوێدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رێگە دەدات بە دروستکردنی خانوو لەسەر ئەو زەویانەی کە کراون بە دوو بەشەوە،

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.6.2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، نوسراوێکی بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەو مەرجانە خراونەتە روو بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو سوودمەن بن.

محەمەد میر حاج، بەڕێوەبەری شارەوانی کۆیە بە 964ـی وت، ئەو نوسراوەیان بەدەست گەیشتووە و بەگوێرەی مەرج و رێنماییەکان کاریپێدەکەن.

یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە نابێت هیچ زەوییەك كە دابەش دوو دەکرێت، لە 200م دووجا كەمتر بێت و پێویستە رووكاری هەر پارچە زەوییەك لە پێنج مەتر كەمتر نەبێت و دەبێت رووبەری هەر زەوییەكیش دوای دابەشكردنی بەلای كەمەوە 100م2 بێت.

لە نوسراوەکەدا، ساسان عەونی داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی هەموو شارەوانییەكان كردووە، رەچاوی لایەنی تەندروستی و ژینگە و رێژەی سەوزایی بكەن.

“بۆ پاراستنی فرەچەشنیی كۆمەڵایەتی و رێگەگرتن لە جیاوازیی چینایەتی و رێكخستنەوەی ژینگەی ئاوەدانیی شار و شارۆچكەكان لە چوارچێوەی پێوەرە پلانسازییەكاندا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتیی هاوڵاتیان، ئەم بڕیارە دەرچووە”، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وا دەڵێت.

ساسان عەونی راشیگەیاند، دەیان كۆبوونەوە و گۆڕینەوەی سەرنج لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو وەزارەت و دەرەوەی وەزارەت كراوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بڕیار لە بەرژەوەندیی ئەو خاوەنزەییانە بدرێت و لایەنی ماستەرپلانی شارەكان و جەنجاڵیی گەڕەكەكانیش رەچاو بكرێت.

نەکەی بێ تەواوکردنی مۆڵەت خانوو دروست بکەیت

نەکەی بێ تەواوکردنی مۆڵەت خانوو دروست بکەیت