نرخەکانیش دیاری کراون

چوونە سەر قەڵای کەرکوک کرا بە پارە

964+

پێشەوا محەمەد

لەمەودوا بۆ چوونە سەر قەڵای کەرکوک بۆ هەر کارێک بێت دەبێت پارە بدرێت، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار نرخەکەی دیاری کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری کەرکوک، کە ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024 بڵاوکراوەتەوە، بۆ قوتابی و خوێندکار چوونە سەر قەڵا هەزار دینار و بۆ دانیشتوانی شارەکە سێ هەزار و بۆ خەڵکانی بیانیش 25 هەزار دینارە.

راگەیەندراوەکەی شوێنەواری کەرکوک دیاریکردنی پارەی بۆ چوونە سەر قەڵا بە ئاسایی زانیوە و ئاماژە بەوەش کراوە، “بۆ چوونە سەر تەواوی شوێنەوارەکانی عێراق پارە وەردەگیرێت”.

964 دەزانێت پێشتر ئەو بڕیارە بۆ میدیاکان هەبووە، بەجۆرێک هەر میدیایەک بیویستایە وێنەی قەڵاکە بگرێت دەبوو 50 هەزار دینار بدات بە بەڕێوەبەرایەتییەکە.

قەڵای کەرکووک دەکەوێتە ناوەندی شاری کەرکوک و کۆنترین بەشی شارەکەیە. قەڵاکە دەکەوێتە سەر گردێک کە 130 پێ لە رووباری خاسە بەرزترە، دەوترێت مێژووی قەڵاکە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

30 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک تەرخان کرا

30 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک تەرخان کرا