لە گەلی شێرانە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەس بریندارن

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە رووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلدا لە سەر رێگای هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە ئامێدی کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلەکە تەنیا ئەو سێ کەسەی تیادا بووە و وەرگەڕاوە و لە بەرزاییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.

د. محمد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئامێدی بە 964ـی وت، ئەو سێ کەسەی لە ئۆتۆمبیلەکەدا بوون هەرسێکیان گەنجن کەسێکیان کە شۆفێرەکە بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و خەڵکی ناحیەی دێرەلوکە، دوو کەسەی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکدان و بریندارن.

وتیشی، دۆخی تەندروستی بریندارەکان باشە و لە ئیستادا هیچ مەترسی لەسەر ژیانیان نییە،تەنیا بە سووکی چەند برینێک لەسەر جەستەیان دروستبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو کیلۆمەتر بووە رێگای مەرگ لەنێوان دێرەلوک و شیلادزێ

دوو کیلۆمەتر بووە رێگای مەرگ لەنێوان دێرەلوک و شیلادزێ