لەدوای نۆ رۆژ
تەرمی مامۆستایەکی ئایینی دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا تەرمی مامۆستایە ئاینییەکەی گوندی خارووکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە نێو ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە و تێیدا دیار بووە خنکاوە و گیانی لەدەست داوە.
نۆ رۆژە گەڕان بەدوای مامۆستا ئاینییەکەی گوندی خارووک بەردەوام بوو لەلایەن خەڵکی گوندەکە و بەرگریی شارستانی و تیمەکانی غهواس و خۆبەخشانی ناحیەی کەڵەک و خەبات و ئاکرێ، دواجار ئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی ناحیەی کەڵەک تەرمەکەی لە نزیک بۆری ئاوی ناحیەی کەڵەک دۆزرایەوە.
عهقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوهبەری بەرگریی شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی مامۆستا ئاینییەکەی گوندی خارووکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە نزیک پردی کەڵەک لەلایەن خەڵکی خۆبەخشەوە لە ناحیەکە دۆزرایەوە، دواتر لەلایەن تیمی غهواسی خەبات تەرمهكه دەرهێنرا و رادەستی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ كرا.
ئەمڕۆ دەبێتە نۆیەم رۆژ، کە گەڕان بە دوای تەرمی مامۆستاکە بەردەوام بوو.
عەبدولستار خدر، ناسراو بە شێخی بادینان، کە یەکێک بوو لەو کەسانەی تەرمی مامۆستا ئاینییەکەی دۆزیەوەتەوە، بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا دوو گەنجی دراوسێمان منیان ئاگادار کردەوە گوایە تەرمێک لە بۆری ئاوی کەڵەک گیری خواردووە و نازانین کێیە، دوای ئەوەی رۆیشتین بۆ شوێنەکە بینیمان تەرمی مەلایەکەی گوندی خوارووکە و بە خنکاوی دۆزیمانەوە و گیانی لەدەستداوە.
مامۆستا ئاینییەکەی گوندی خارووک، تەمەنی 68 ساڵە و لە رۆژی 24.5.2024 بە مەبەستی راوەماسی چووبووه دهم زێی گەورە، دواتر ونبوو، تا ئەمڕۆ بە خنکاوی دۆزرایەوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا