قوتابیانی زانکۆی زاخۆ بەئونلاین ئەنجامەکانیان وەرناگرن. وێنە:964
هۆکارەکە لەکارکەوتنی سیستەمە
خوێندکارانى زانکۆی زاخۆ بە ئۆنلاین ئەنجامەکانیان وەرناگرنەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی لەکارکەوتنی سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆی زاخۆ، خوێندکاران بۆ ئەم وەرزە لەجیاتی ئەوەی بەئۆنلاین ئەنجامەکان وەربگرن، دەبێت بچن بۆ زانکۆکە.
ئەمرۆ هەینی 31.5.2024، د. فاخیر گوللی، راگری کۆلیژی زانستە مرۆییەکان بە 964ـی راگەیاند، ” کێشە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی دروست نەبووە، تەنیا لەبەر نوێنەکردنەوە ئەم بۆشاییە رویداوە، ئەو قوتابیانەی لە زاخۆن دێنە زانکۆ ئەنجامەکان وەردەگرن و ئەوانەی لەدەرەوەن نوێنەری ئەوان لەجیاتی ئەوان وەریدەگرێت و ئەگەر لە ئەنجامەکان ناڕازیش بن نوێنەرەکانیان دەتوانن کاروباری ئەوان ئەنجامبدەن”.
وەک ئەوەى فاخیر گوللى باسى دەکات، هیچ گرفتێکیان نییە و هەموو ئاسانکارییەکیان کردووە.
سەبارەت بە چاکردنی سیستەمەکە، د. فاخیر وتی، ” هەندێک رێککاری ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆجی هەیە و لەنزیکترین کات ستافی ئەلیکترۆنی زانکۆ چاکیدەکات”.
زانکۆی زاخۆ لە ساڵی 2010 دامەزراوە و حەوت کۆلیژ و 29 بەشی جیاجیا لەخۆی دەگرێت
زانکۆی زاخۆ لەساڵی 2017 ـەوە تا ئێستا سیستەمی خوێندنەکەی بۆلۆنیایە، زۆربەی کاروباری خوێندکارەکانى بە ئەلیکترۆنی لەنێوان قوتابیان و مامۆستاکان ئالوگۆڕ دەکرێت، ئێستا بەهۆی لەکارکەوتنی سیستەمەکە خوێندکاران ناچاردەبن بچنە زانکۆ بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانیان.
پێداچوونەوە: هاوبەش