16 ساڵە

مێردمنداڵێک لە دەریاچەى دەربەندیخان خنکا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا، هاوڵاتییەک لە دەریاچەى دەربەندیخان خنکا و تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.

کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا کەسێک لە نزیک گوندی گوڵان لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا”.

بە وتەى کەیوان ئەحمەد، تیمەکانیان بە رێگاوەن بۆ دەریاچەکە تا تەرمى کەسەکە بدۆزنەوە.

نوێکردنە: 5:30

بە وتەى کەیوان ئەحمەد، دواى کەمتر لە نیو کاتژمێر لە گەشتنى تیمەکانیان، تەرمى هاوڵاتییەکە دەرهێنرایەوە کە مێردمنداڵێکى تەمەن 16 ساڵى دانیشتوى گوندى ئەحمەو بڕنە لە سنوورى دەربەندیخان.

ئاشکراشى دەکات، لە 2024دا، ئەوە دووەم حاڵەتى خنکانە لە سنوورى دەربەندیخان تۆمار دەکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگارکران

دوو هاوڵاتى لە خنکان رزگارکران